ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان راگه‌یه‌ندراوێکی له‌باره‌ی ڕووداوەکانی شنگال بڵاو کرده‌وه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگه‌یاند، هەندێک لایەن هەوڵیانداوە رێگە سەرەکییەکان لە شنگال بگرن، بەڵام ئێستا کۆتایی هاتووه‌ و دۆخی قه‌زاکه‌ ئارامه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ راگه‌یه‌نراوێکدا بڵاویکرده‌وه‌، شاندێکی باڵای سه‌ربازی که‌ پێکهاتبوو له‌، عەبدولئەمیر شەمەری، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا، سوپاسالاری عێراق گەیشتنە شنگال و ئێستا سوپای عێراق و پۆلیسی فیدڕاڵی لەنێو قەزای شنگالن، شارەکە ئارامە و دیاردەی چەکداری تێدا نییە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه‌، "سوپاسالاری عێراق له‌میانی سه‌ردانه‌که‌یدا جەختی کردوه‌ته‌وه‌ لە بەرقەرار کردنی ئاسایش لە قەزای شنگال".

یه‌کی ئه‌م مانگه‌، پێکدادان لەنێوان سوپاى عێراق و چەکدارانى یەکینەکانى بەرخۆدانى شنگال (یەبەشە) لە قەزاى شنگال روویدا، دوێنێش جارێکی دیکه‌ پێکدادانەکان سەریان هەڵدایەوە، سوپاى عێراق ده‌ڵێت، لە پێکدادانه‌که‌ی دوێنێدا سه‌ربازێک کوژراوه‌ که‌ خه‌ڵکی شنگاله‌.

News Code 5888

Your Comment

You are replying to: .
captcha