بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلا یاسری، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای سۆمۆ بە میدیای فەرمیی عێراقی راگەیاندووە: "داهاتی بەدەستهاتووی ئەم مانگە زیاتر لە چوار ملیار دۆلار بووە و نرخی یەک بەرمیل نەوتیش گەیشتووەتە 49 دۆلار".
بە گوتەی یاسری، لەدوای رێککەوتنی ئۆپێک پڵەس تایبەت بە کەم کردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، عێراق رۆژانە نزیکەی سێ ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەکردووە و دەڵێت،"سەرەڕای دەرکەوتنی کۆرۆنای نوێ، پێشبینی دەکرێت نرخی نەوت بەرزبوونەوە بەخۆیەوە ببینێت".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment