بافڵ تاڵەبانی: ئەو دۆخە داراییەی بەسەر سلێمانیدا سەپێنراوە پرسێکی سیاسییە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هاوسەرۆکی یەکێتی جەختی کردەوە ئەو دۆخە داراییەی بەسەر سلێمانیدا سەپێنراوە پرسێکی سیاسییە.  

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی نووسینگەکەی بافڵ تاڵەبانی، لە کۆبوونەوە لەگەڵ نوێنەرانی کاسبکار، خاوەنکار و پیشەوەرانی سلێمانی ئاماژەی بە دوایین پێشهاتە سیاسی و ئابوورییەکان کرد و وتی: "ئەو دۆخە داراییەی بەسەر سلێمانیدا سەپێنراوە پرسێکی سیاسییە و لەبەرامبەر هەوڵەکانی یەکێتی و هێز و لایەنە سیاسییەکانی تر بۆ هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن، رێگریکردن لە بەهەدەردانی سامانی نەوت و ڕاستکردنەوەی هەڵەکانی حوکمڕانی بەکاردەهێنرێت".

هەر لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند: "یەکێتی خۆی بە خاوەنی ئەم ئەزموونە دەزانێت، هەڵەکان راست دەکەینەوە و کۆتایی بە جیاکاری و پاوانخوازی دەهێنین، سەردەمی دروشم کۆتایی هاتووە و دەبێت حکومەت بەکردار خزمەتی خەڵک بکات".

بافڵ تاڵەبانی جەختیشی کردووەتەوە، "جیاکاری لەنێوان شارەکان قبووڵ ناکەین و هەموو خەڵکی خۆشەویستی کوردستان مافی ئەوەیان هەیە لە خێروبێری خاکەکەمان سوودمەند بن".

News Code 5860

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha