بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە روونکردنەوەکەیدا بارەگای بارزانى رایگەیاندووە، لە ژمارەیەک میدیای عێراقی و کوردستانی هەواڵێکی ناڕاست بڵاو کراوەتەوە کە گوایە موقتەدا سەدر وەڵامی پەیوەندییەکانی مەسعوود بارزانی ناداتەوە.
بارەگای بارزانى جەختی کردوەتەوە، ئەو بابەتە هیچ بنەمایەکی نییە و دوورە لە ڕاستی. لە نێوان بارزانی و سەید موقتەدا سەدر ئەو پەڕی ڕێزگرتن و متمانە و پەیوەندیی زۆر باش هەیە. ئەوانەشی ئەم جۆرە دەنگۆیانە بڵاو دەکەنەوە ئامانجیان داپۆشینی شکست و دواکەوتنیانە لە پڕۆسەی سیاسی.
هەرەوەها ئاماژە بەوەش کراوە، ئەگەر لە ماوەی ڕابردوودا ئاماژەیەکیش بۆ کەمبوونی جموجۆڵی سیاسی هەبووبێت ئەوە لەبەر ڕەچاو کردنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بووە.
Your Comment