بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی هەینی 9 گوڵانی ساڵی 1400 وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە ڕاگەیێندراوێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و بەو پێیەش 719 هاووڵاتیی دیکە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا تووشی کۆرۆنا بوون بەوەش کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 7 ملیۆن و 221 هەزار و 121 حاڵەت.
لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 14 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانیانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 141 هەزار و 72 کەس.
شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ 6 ملیۆن و 980 هەزار و 438 کەس نەخۆشییەکەیان تێپەڕاندووە.
Your Comment