بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەستەی حەشدی شەعبی بڵاویکردوەتەوە، هێزەکانی لیوای 30ی سەر بە حەشدی شەعبی توانیویانە بەرپرسی پێشووی سەربازگەکانی داعش لە پارێزگای نەینەوا دەستگیر بکەن.
تۆمەتباری ناوبراو بەگوێرەی ماددەی چواری تیرۆر لەلایەن دادگاوە داواکراوە، لەدوای دڵنیابوونەوەش لە ناسنامەکەی رادەستی دادگا دەکرێت بەمەبەستی تەواو کردنی رێککارە یاساییەکان.
Your Comment