بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بهڕێوهبهرایهتیی ئاسایشی پارێزگای ساکاریا لە هەرێمی دەریای رەشی توركیا رایگهیاند، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 31ی کانوونی یەکەمی 2020، تیمەکانی دژهتیرۆر لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگاکە، ئۆپەراسیۆنی هاوکاتیان بۆسەر چوار ناونیشانی دیاریکراو ئەنجامداوە.
لەو ئۆپەراسیۆنەدا هەشت کەسی عێراقی دەستگیرکراون، دەرکەوتووە لەناو رێکخراوی داعشدا چالاکیيان ئەنجام داوە و یەکێکیان بەرپرسی مەشق و راهێنانی سەربازیی چەکدارە تازەکانی داعش بووە لە عێراق.
هەروەها لە شوێنی مانەوەی گومانلێکراواندا دەستگیرا بەسەر چەند بەڵگەیێکدا. دواتر دهستگیركراوهكان پشکنینی تەندروستییان بۆ کرا و راپێچی هۆبهی دژهتیرۆر كران بۆ لێكۆڵینهوه و وهرگرتنی گوتهكانیان.
سەرچاوە: تۆڕی میدیایی ڕووداو
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment