بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەهمەن کاک عەبدوڵڵا پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبووک نووسیویەتی: "خەڵکینە ئەی چاودێرانی خاوەن ویژدان ئەی خەڵکی بەشەڕەف و دانیشتووانی ڕاستەقینەی شاری سلێمانی و هەولێر و دهۆک، ئەو مانگ و دوو مانگە بۆتان سەلمێندرا هەرچی خۆپیشاندانێک لە ڕابردوودا لە زۆنی سەوز بە ناوی خۆپێشاندانی خۆڕسک یان بە ناوی ئۆپۆزسیۆن کراوە، هەمووی یەکێتی خۆی ڕێکی خستووە و دەستی لەپشت بووە دژی پارتی و حکوومەت ئەو حزبانە و بە ناو ڕۆشنبیر و ڕۆژنامەنووسەکانیشی بەکارهێاوە".
پەرلەمانتارەکە دەشڵێت: "توو ویژدانتان سلێمانی لە مێژوویدا هیچ دەسەڵاتێک هێندەی ئەم چەند مانگەی یەکێتی غەدری لەو شارە کردووە؟، ئەدی کوا خۆپێشاندانی خۆرسک و کوا غاندی و جیڤارا کارتۆنییەکانی بەردەرکی سەرا".
بەهمەن کاک عەبدوڵڵا نووسیویەتیشی: "بێگومان دوای ئەوەی پارێزگاری سلێمانی جەنابی باڵوێزی موحیبەت، تەنیا بیرۆکەی ئەوەی ئاشکرا کرد نەک پلان و کردار، گوایە مووچەی خانەنشین بخەنە ناو زەرف و بۆنی لێدەن ئینجا بیبەن بۆ ماڵەوە بۆیان، یەکێتی ئەوجارە نەک هەر مووچەی خانەنشین بەڵکوو مووچەی دوو - سێ وەزارەتی دیکەشی نەدا و بە خەڵکیان گوت بیرۆکەی پارێزگار دروست نییە ، خۆمان بیرۆکەیەکی نوێمان هەیە ، مووچە دابەش کردن دەکەین بە تاک و جووت".
پەرلەمانتارەکەی پارتی راشیگەیاندووە: "خەڵکینە ئیستا زانیتان حزبە بەناو ئۆپۆزسیۆن و بەشیکی هەرە زۆری پەرلەمانتارەکانیان لە زۆنی سەوز نەک هەر ئۆپۆزسیۆن نین بەڵکوو پاشکۆ و ڕەگەڵ کەوتووی یەکێتین، بینیوتانە چۆن عاقڵ و بێ دەنگ دانیشتوون و دەمیان داخستووە بەرامبەر ئەو هەموو سووکایەتیەی یەکێتی بە مووچەخۆر و خەڵکی ئەو دەڤەرەی دەکات، تو ئەو خوایەی ڕۆژووی بۆ دەگرن دزینی پارەی بانک و داهاتی خاڵە سنووریەکان و بێڕێزی کردن بە مووچەخۆرانی خانەنشین و گیانلەدەستدانی خانەنشین لە سەرەی وەرگرتنی مووچەدا ، شایەنی هەڵوەستە لەسەرکردن و وروژاندنی ڕای گشتییە یان پەیوەندی نێوان دکتۆر و ئافرەت".
Your Comment