لەبارەی ئەگەری داخستنی نەخۆشخانەکانی سلێمانی هوشداری دەدرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستیى سلێمانى ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "نەخۆشخانەکانەکانی سلێمانی لەبەردەم ئەگەری داخستندان".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێرش سه‌ید سه‌لیم جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستیى سلێمانى له‌باره‌ى كێشه‌كانى به‌رده‌م ته‌ندروستیى سلێمانى ‌و هه‌ڵه‌بجه ‌و ئیداره‌كانى گه‌رمیان ‌و ڕاپه‌ڕین به ‌شارپرێسى وتووە: "وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى غه‌درمان لێده‌كات ‌و نادادپه‌روه‌ریمان له‌گه‌ڵ ده‌كات، هه‌ربۆیه‌ بایكۆتى كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زاره‌تمان كردووه‌".

ناوبراو وتیشى: "له‌ماوه‌ى چه‌ند مانگێكدا نادادیه‌كى زۆر به‌رامبه‌ر به‌سلێمانى كراوه‌ و ده‌كرێت، ئێمه‌ش داواكاریه‌كانمان قورس نیین، داوامانكردووه‌ پرسى جیاكاریی له‌نێوان شاره‌كان‌ وه‌لابنرێت ‌و جیاكاریی له‌نێوان هاوڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان نه‌مێنێت".

هێرش سەعید ئه‌وه‌شى وت: "قه‌یرانى ده‌رمان به‌هۆى نه‌بوونى پاره‌ى نه‌ختینه‌وه‌یه‌ له‌سلێمانى كه‌ ئه‌وه‌یان په‌یوه‌ندیی به‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵام بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشه‌یه‌ش زۆر له‌مێژه‌ داوامان له ‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كردووه‌، بوودجه‌یه‌كى پارێزراو و دیاریكراو بۆ سه‌رجه‌م ته‌ندروستى پارێزگاكان دیاریی بكه‌ن".

News Code 5822

Your Comment

You are replying to: .
captcha