تورکیا ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی فڕۆکە جەنگی و مەدەنییەکانی رووسیا داخست

بەشی تورکیا- وەزارەتی بەرگریی تورکیا داخستنی ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی فڕۆکە سەربازی و مەدەنی و تەنانەت ئەوانەش کە هێز لە رووسیاوە بۆ سووریاوە دەگوازنەوە راگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەولوود چاوش ئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەمیانەی کونفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئاسمانی وڵاتەکەمان بەڕووی فڕۆکە جەنگی و مەدەنییەکانی رووسیا داخستووە، تەنانەت رێگە بە هاتنی ئەو فڕۆکانەش نادەین کە سەربازانی رووسیا بۆ سووریا دەگوازنەوە.

ناوبراو وتیشی، لەکاتی سەردانەکەم بۆ مۆسکۆ لەمانگی ئازاری رابردوودا ئەم ئەگەرەم بە ئاشکرا بە سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا راگەیاند، ئەویش بەڵێنیدا ئەم مەسەلەیە بە ڤلادیمێر پوتین بگەیەنێت، بەڵام ئیتر ئەو وادەیە کۆتایی هات کە بۆ ئەو وڵاتە دانرابوو.

وەزیری دەرەوەی تورکیا جەختیشی کردەوە، ئەم بڕیارە بە هەماهەنگی لەنێوان هەردوولادا دراوە، لایەنی رووسی رۆژێک یان دوو رۆژ دوای ئەوە ئەنقەرەی لەوە ئاگادارکردەوە کە پووتین فەرمانی وەستاندنی ئەو گەشتانەی داوە.

News Code 5805

Your Comment

You are replying to: .
captcha