بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئەمنی پارێزگای دیالە بەرۆژنامەنووسانی راگەیاند، ئەمشەو گرووپی چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر هێزەكانی حەشدی شەعبی لە باشوری ناحیەی گوڵاڵە لە گوندی كەشكەهۆڵ و هێزە ئەمنییەکانیش ڕووبەڕوویان بوونەتەوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد، رووبەڕووبوونەوەکان بەردەوامن و 3 ئەندامی هێزەكانی حەشدی شەعبی کە لە دانیشتووانی کەشکەهۆڵن كوژراون و 4کەسی دیکەشیان بریندان.
Your Comment