بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عزه‌ت سابر مامۆستای زانکۆ و پسپۆڕی ئابووری، رایگه‌یاند: نه‌وت بۆ خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان بوه‌ته ماڵوێرانی گه‌وه‌ره و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌موو سیاسه‌تی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی کرده قوربانی هه‌نارده‌ی نه‌وت، ئه‌وه‌ش سوودی نه‌وته‌که‌یه بۆ خه‌ڵک که ده‌یبینین.
عزه‌ت سابر ده‌ڵێت: نه‌وت وایکرد نیوه‌ی خاکی کوردستان بکه‌وێته ده‌ست حکوومه‌تی عێراق و نه‌وت بوو ریفراندۆمی پێ کردین و دوایش ئه‌نجامه‌که‌ییمان بینی، هه‌روه‌ها نه‌وت بوو که‌رته‌کانی دیکه‌ی کرده قوربانی ئه‌وه‌ش حاڵی نه‌وته‌که‌مانه که که‌س نازانێت چه‌ند هاورده ده‌کرێت و چه‌ندیش به‌رهه‌می هه‌یه.
عزەت سابیر ده‌ڵێت: ده‌بێت لایه‌نه‌کان و خه‌ڵکیش ئه‌وه قبووڵ نه‌که‌ن ئه‌وه‌ی نه‌وت به‌سه‌ری هێناون غاز خراپتریان به‌سه‌ربهێنێت، هه‌روه‌ها ده‌بێت ئه‌وه له‌به‌رچاو بگیرێت له‌ئێستادا نه‌وت گه‌یشتوه‌ته سه‌روو 100 دۆلار حکومه‌ت هه‌ر ناتوانێت مووچه له 30 رۆژجارێکدا دابه‌شبکات، هه‌نارده‌ی غازی سروشتیش پاشه‌ڕۆژی له‌مه باشتر نابێت، بۆیه ده‌بێت هه‌موو لایه‌ک رێگری بکه‌ن له‌وه‌ی که غازه‌که‌ش به‌ده‌ردی نه‌وته‌که ببنرێت.
لێدوانی کادیر و به‌رپرسانی یه‌کێتی له‌سه‌ر دژایه‌تی سیاسه‌تی نه‌وتی هه‌رێم و پرسی غاز له کاتێکدایه، لەکۆتا رۆژی کۆڕبەندی ئابووری دێلفی-دا لە یۆنان سەرەتای ئەم مانگە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەت رایگەیاند: هەرێمی کوردستان خاوەنی غازی سروشتیە و دەتوانێ ببێتە سەرچاوەی غاز بۆ وڵاتانی تر، بەڵام پێش ئەم ھەنگاوە دەبێت کێشە قوڵەکانی نێوان بەغداد و ھەولێر چارەسەر بکرێت.
Your Comment