بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەلەفزیۆنی ڕووداو بڵاوی کردەوە سوپای عێراق به‌نیازبوونه له شاره‌دێی سنوونێ بازگه‌یه‌کی سه‌ربازی دابنێن، به‌ڵام چه‌کدارانی یەبەشە ڕێگرییان لێ کردوون و به‌هۆیه‌وه به‌چه‌کی سووک و قورس ڕووبه‌ڕووی ئه‌و ئۆتۆمبێله سه‌ربازییانه بوونه‌ته‌وه که له هه‌وڵی دانانی بازگه‌که‌دا بوونه.
هەر لەمبارەوە به‌رپرسی راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی نه‌ینه‌وای یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان بە خەندانی رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ڕۆژی دوشه‌ممه، له‌ئه‌نجامی شه‌ڕ و پێکدادانی نێوان یه‌کینه‌کانی به‌رخۆدانی شه‌نگال و سوپای عێراق له سنووری ناحیه‌ی سنونێی سه‌ر به‌قه‌زای شه‌نگال، سه‌ربازێکی سوپای عێراق کوژراوه و دوو سه‌ربازی دیکه‌ش برینداربوون، هه‌روه‌ها دوو چه‌کداری سه‌ر به یه‌کینه‌کانی به‌رخۆدانی شه‌نگالیش برینداربوون و شه‌ڕ و پێکدادانیش به‌رده‌وامه.
غه‌یاس سورچی به‌رپرسی راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی نه‌ینه‌وای یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان، دەڵێت ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له ناوچه‌ی دوگری سه‌ر به‌ناحیه‌ی سنونێی قه‌زای شنگال، هێزێکی سوپای عێراق چونه‌ته سه‌ر بازگه‌یه‌کی ئاسایشی ئێزیدخان که سه‌ر به یه‌کینه‌کانی به‌رخۆدانی شه‌نگال (یه‌به‌شه)یه و ماوه‌یه‌کی زۆره له دوگری ئه‌و سه‌ربازگه‌یه بوونی هه‌یه، به‌ڵام سوپای عێراق ویستویانه ئه‌و بازگه‌یه به هێزه‌کانی ئاسایشی ئێزیدخان چۆڵ بکه‌ن و ئه‌وانیش ره‌تیانکردوه‌ته‌وه، به‌وهۆیه‌وه ده‌مه‌قاڵێ دروستبووه و پاشانیش سه‌ریکێشاوه بۆ شه‌ڕ و پێکدادانی سه‌رابزی.
وتیشی، "سوپای عێراق پێیوایه، بوونی بازگه له دووگری نایاساییه بۆیه هه‌موو هه‌وڵێکیان خستوه‌ته‌گه‌ڕ تا ئه‌و بازگه‌یه له‌و ناوچه‌دا نه‌مێنێت".
سه‌باره‌ت به زیانه‌کانی شه‌ڕ و پێکدادانی نێوان ئاسایشی ئێزیدخان و سوپای عێراق، غه‌یاس سورچی ئاشکرای کرد، "به‌پێی زانیاریه سه‌ره‌تاییه‌کان سه‌ربازێکی سوپای عێراقی کوژراوه و دوو سه‌ربازیشیان بریندارن، هه‌روه‌ها دوو سه‌رباز له‌لایه‌ن یه‌به‌شه‌وه به‌دیل گیراون، جگه له‌وه‌ش هاوڵاتیه‌ک که له نزیک رووداوه‌که بووه بریندار بووه، هه‌روه‌ها دوو ئاسایشی ئێزیدخانیش بریندارن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، یه‌کینه‌کانی به‌رخۆدانی شه‌نگال و سوپای عێراقیش هێزێکی زۆریان کۆ کردوه‌ته‌وه و به‌چه‌کی سووک و مامناوه‌ند له‌شه‌ڕ و پێکدادانی به‌رده‌وامدان، به‌ڵام هێزێکی حه‌شدی شه‌عبی که لهشهنگاله تا ئێستا به‌شداری شه‌ڕه‌که‌ی نه‌کردووه.
Your Comment