بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی کۆمه‌ڵی دادگه‌ری، چه‌ند ڕۆژێکه شاندێکی کۆمه‌ڵی دادگه‌ری له به‌غدایه و ژماره‌یه‌ک کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌کان ئه‌نجام دا و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ عه‌مار حه‌کیم سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی کۆبوونه‌وه، له کۆبوونه‌وه‌که‌شدا باس گرنگیی دانوستان له به‌رژه‌وه‌ندی عێراق و گه‌له‌که‌ی و پێویستی گه‌ڕان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری عێراقیانه بۆ کێشه و قهیرانهناکانی وڵات".
ئه‌وه شخراوهتهڕوو، عه‌مار حه‌کیم ده‌ستپێشخه‌رییه‌کی نوێی پێشکه‌ش کردووه بۆ ده‌رچوون له‌و دۆخه چه‌قبه‌ستووه‌ی عێراقی تێکه‌وتووه، زیاتر له شه‌ش مانگه ئه‌نجومه‌نی نوێی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ڵبژێردراوه و لایه‌نه عێراقییه‌کانیش به‌سه‌ردوو به‌ره‌ی سه‌ره‌کیدا دابه‌ش بوون و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی چه‌قبه‌ستوویی سیاسی له عێراقدا و تا ئێستا هه‌وڵه‌کان به ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ری دۆخه‌که بێ ئەنجام بوون.
Your Comment