بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان له میانی کۆبونه‌وه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ ئۆلیڤیێ دیکوتینێ، کونسوڵی گشتی کۆماری فەڕه‌نسا له هه‌رێمى کوردستان دوایین پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌کانی دۆخی سیاسی هه‌رێم و عێراق و پرسی هه‌ڵبژاردنه‌کان له هه‌رێمی کوردستان گفتوگۆیان له‌باره‌وه کرا.
په‌یوه‌ست به‌پرسی هه‌ڵبژاردنه‌کان و گرتنه‌به‌رى ڕێکاره په‌یڕه‌وی و سیاسییه‌کان هێمن هه‌ورامی، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا" هه‌ڵبژاردنێکی شه‌فاف و سه‌رکه‌وتو مافی خه‌ڵکی کوردستانه و هه‌مولایه‌کمان به‌رپرسیاریه‌تیی سیاسی و یاساییمان له‌سه‌رشانه بۆ سه‌رخستنی هه‌ڵبژاردنه‌کان".
جه‌ختیشی کرده‌وه، که ده‌بێت په‌رله‌مان به ئه‌رکه یاساییه‌که‌ی خۆی هه‌ڵبستێت و هه‌ڵبژاردن دوانه‌که‌وێت، بۆئه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی دیموکراسی به‌ردوامی پێبدرێت.
ناوبراو وتیشی "ئه‌رکی یاسایی و سیاسی هه‌موولایه‌کمانه زه‌مینه‌سازیی ته‌واو بۆ سه‌رکه‌وتنی هه‌ڵبژاردنێکی شه‌فاف بکه‌ین و مافی گه‌لی کوردستان له ئه‌نجام دانی هه‌ڵبژاردن و به‌رده‌وامیی پرۆسه‌ی دیموکراسی په‌ک نه‌خرێت، ده‌بێ سازان و لێکتێگه‌یشتنی نێوان فراکسیۆن و لایه‌نه سیاسییه‌کان بۆ نزیک کردنه‌وه‌ى راوبۆچوونه جیاوازه‌کان هاوته‌ریب بێت و هیچ لایه‌ک کارى لایه‌کی دیکه نادیده نه‌گرێت و ڕێگرى له کارى په‌رله‌مان و به‌جێگه‌یاندنی ئه‌رکه په‌یڕه‌وی و یاساییه‌کانی نه‌گرێ".
Your Comment