ئەو 12 گەنجەی هەرێمی کوردستان لەلایەن سوپای تورکیاوە ڕفێندراون تائێستا چارەنووسیان نادیارە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هێشتا چارەنووسی ئەو 12 گەنجەی هەرێمی کوردستان کە لەلایەن سوپای تورکیاوە لە پارێزگای هەولێر ڕفێندراون نادیارە.

کوردپرێس: هەرچەندە دوێنێ پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، حکوومەتی هەرێم بەدواداچوون بۆ چارەنوسی 12 گەنجەکەی برادۆست دەکات، بەڵام دوای سێ ڕۆژ لە ڕفاندنی ئەو گەنجانەی سنووری برادۆست لەلایەن سوپای تورکیاوە تائێستا چارەنووسیان نادیارە،

ئەمڕۆ، سێ ڕۆژ بەسەر ڕفاندنی ئەو 12 هاوڵاتییەدا تێدەپەڕێت کە لەکاتی ڕۆشتنیاندا بۆ کردنی گژوگیای بەهارە لەلایەن سوپای تورکیاوە تەقەیان لێکرا و دەستگیرکران، بەڵام تائێستا چارەنووسیان نادیارە و هیچ زانیارییەکیش لەبارەیانەوە بڵاو نەکراوەتەوە.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووساندا سەبارەت بە دەستگیرکردنی ئەو ١٢ هاوڵاتییەکەی برادۆست وتی: فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێم لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی دەوڵەتی تورکیا لەسەر هێڵن و بەدواداچوون بۆ دەستگیرکردنی ئەو هاوڵاتیانە دەکەن.

ئێوارەی ١٥ ی ئەم مانگە، ژمارەیەک هاوڵاتی بە مەبەستی کردنی گژوگیای بەهارە سەردانی ناوچە شاخاوییەکانی ناوچەی برادۆستیان کرد، بەڵام لەلایەن سوپای تورکیاوە کە لەو ناوچەیە بارەگایان هەیە تەقەیان لێکرا و ئەسپەکانیان کوشتن و 12 کەسیشیان دەستگیرکردن و بەشیچکیشیان هەڵهاتن.

سەرچاوە: شارپرێس

News Code 5741

Your Comment

You are replying to: .
captcha