لە ئێران 29 کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست دا

بەشی ئێران- وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 29 حاڵەتی نوێی مردن بە کۆرنا تۆمار کراوە بەوەش دوایین ئاماری مردن بە کۆرۆنا گەیشتە 140 هەزار و 829 حاڵەت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی یەکشەممە 28 خاکەلێوە 1400 وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە ڕاگەیێندراوێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و بەو پێیەش 1 هەزار و 895 هاووڵاتیی دیکە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا تووشی کۆرۆنا بوون بەوەش کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 7 ملیۆن و 206 هەزار و 959 حاڵەت.

لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 29 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانیانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 140 هەزار و 829 کەس.

شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ 6 ملیۆن و 945 هەزار و 844 کەس نەخۆشییەکەیان تێپەڕاندووە.

News Code 5739

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha