لە ئێران 28 کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست دا

بەشی ئێران- وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 28 حاڵەتی نوێی مردن بە کۆرنا تۆمار کراوە بەوەش دوایین ئاماری مردن بە کۆرۆنا گەیشتە 140 هەزار و 678 حاڵەت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشەممە 23ی خاکەلێوە 1400 وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە ڕاگەیێندراوێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و بەو پێیەش 2 هەزار و 737 هاووڵاتیی دیکە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا تووشی کۆرۆنا بوون بەوەش کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 7 ملیۆن و 197 هەزار و 505 حاڵەت.

لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 28 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانیانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 140 هەزار و 678 کەس.

شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ 6 ملیۆن و 927 هەزار و 42 کەس نەخۆشییەکەیان تێپەڕاندووە.

News Code 5704

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha