کوردپرێس: بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە رێواز فایەق، سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان لەگەڵ ئه‌حمه‌د قه‌ره‌موس، هاوسه‌رۆکی کۆنگره‌ی نه‌تەوه‌یی کوردستان و شاندێکی یاوه‌ری کۆ بووەتەوە کە پێکهاتبوو لە هه‌ریه‌ک له ئاسیا عه‌بدوڵڵا، مه‌روان حه‌سه‌ن و ڕامان مه‌جید.
ئاماژە بەوەش کراوە، له‌دیدارێکی نێوانیاندا باسی دواین پێشهات و گۆڕانکارییه سیاسییه‌کانی کوردستان و عێراق و ناوچه‌که و ئه‌و گرژییانه کرا که له‌ماوه‌ی ڕابردودا له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستاندا دروستبووه.
سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان رایگه‌یاند، "له‌ئێستادا هه‌رێمی کوردستان رووبه‌ڕووی دۆخێکی قورسی ئابووری و سیاسی بووەته‌وه، بۆیه پێمانوایه بژارده‌ی گفتوگۆ‌و لێکتێگه‌یشتن تاکه چاره‌سه‌ره بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه نه‌خوازراوه‌ی که هاتوەته پێشه‌وه.
ڕێواز فایەق ڕاشیگەیاندووە ئێمه وه‌ک هه‌میشه لۆژیکی دیالۆگ به‌په‌سه‌ند ده‌زانین و پێمانوایه ده‌بێت زه‌مینه‌ی دیالۆگ له‌نێوان لایه‌نه ناکۆکه‌کان بڕه‌خسێنرێت بۆ گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌رو دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری شه‌ڕی خۆکوژی و پاراستنی ئه‌و قه‌واره سیاسییه که جێگه‌ی ئومێدی هه‌موو کوردستانییانه.
هاوکات ئه‌حه‌مه‌د قه‌ره‌موس داوای کرد سه‌رۆکی په‌رله‌مان ڕۆڵیکی ئه‌رێنی ببینێت له‌لێکنزیک کردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌کان و گه‌یشتن به‌ڕێککه‌وتن، له‌پێناو پاراستنی یه‌کڕیزیی ناو ماڵی کورد و دوورخسنەوەی ئەگەری شەڕی خۆبەخۆ.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment