بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دادگای تاوانەکانی ئیستانبوڵ کە بەرپرسی پێداچوونەوە بو بە دۆسیەی رۆژنامەنووس جەمال خاشقچی بێ ئامادەبوونی تۆمەتبارانی دۆسیەکە و بەئامادەبوونی پارێزەری دۆسیەکە و خەدیجە خاشقچی دەستگیرانی، بڕیاری دا بوەستێت لە بەدواداچوون بۆ دۆسیەکە و رەوانەی دەسەڵاتی دادوەری سعوودیەی بکات.
بڕیارەکەی دادگای تاوانەکانی ئەستەنبوڵ لەکاتێکدایە کۆتایی مانگی ئازاری رابردوو، نوێنەرایەتی گشتی تورکیا داوای کرد دۆسیەی 26 تۆمەتبارەکەی کوشتنی جەمال خاشقچی رەوانەی سعوودیە بکرێتەوە.
لە 2ی تشرینی یەکەم/10ی ساڵی 2018، لەدوای چوونە ژورەوەی بۆ کونسوڵخانەی سعوودیە لە ئیستانبوڵ جەمال خاشقچی رۆژنامەنووس و ئۆپۆزسیۆنی سعوودی دیار نەماوە و دواتر و بڵاوکرایەوە کە ناوبراو کوژراوە و تەرمەکەشی لەناوبراوە و لەکاتی رووداوەکەشدا چەندین کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.
Your Comment