وەزارەتی نەوتی عێراق پرسی پیشەسازیی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتى نەوتى عێراق رایگەیاند، لەکۆبوونەوەکانى بەردەوام دەبێت لەگەڵ شارەزایان و لیژنە تایبەتمەندەکان بۆ دانانى میکانیزمى جێبەجێ کردنى بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى لەبارەى دۆسیەى نەوتى هەرێمەوە.

کوردپرێس: بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتەکە، بەئامادە بوونى ئیحسان عەبدولجەبار وەزیرى نەوت، وەزارەتى نەوت و کۆمپانیاى نیشتیمانى نەوت تاوتویی دۆسیەى نەوت و غازى هەرێمیان کردووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەى بەراوردى نێوان گرێبەستى خزمەتگوزاریی و هاوبەش بۆ بەرهەمهێنانى نەوت، پێداچوونەوە بە گرێبەستەکانى هەرێم و نموونەى گرێبەستەکان خراونەتە ڕوو.

News Code 5663

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha