بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دانا عه‌بدولکه‌ریم وه‌زیرى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى حکوومه‌تى هه‌رێم له‌پشکى گۆڕان ئاشکرای کرد: "له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌م ئێمه گله‌ییمان له پارتى و هه‌میش پارتى لهئێمهى هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌و ڕێکهوتنهى له‌نێوانماندا واژۆ کراوه بۆ به‌شداریمان له کابینه‌ى 9ى حکوومه‌تى هه‌رێم و له‌ئێستاشدا له50%ى جێبه‌جێ کراوه‌و له50%شى جێبه‌جێ نه‌کراوه".
له‌باره‌ى گله‌ییه‌کانى پارتیه‌وه، وه‌زیره‌که‌ى گۆڕان وتى: "پارتی ههندێه گله‌یی لێمان هه‌بوو له‌سه‌ر هه‌ندێک هه‌ڵوێستى سیاسیی یان هه‌ندێک کاره‌کته‌رى سیاسیى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان که له‌چوارچێوه‌ى ڕێکه‌وتنى پارتى و گۆڕان کاریان نه‌کردووه و دژى حکوومه‌ت قسه ده‌که‌ن".
وتیشى: "مه‌سروور بارزانى وتوویه‌تى بهِڕێزهوه له‌کاره‌کانى وه‌زیرى دارایی ده‌ڕوانین، بۆیه داواى لێده‌که‌ین پێکه‌وه به‌رده‌وامبین، به‌ڵام وه‌زیرى دارایی دۆخى دوو ئیداره‌یی له‌ڕووى داراییه‌وه به به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م کاره‌کانى وه‌زاره‌ته‌که‌ى ده‌زانێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "وه‌زیرى دارایی له نامه‌یه‌کدا که ئاراسته‌ى جڤاتى نیشتیمانیی بزووتنه‌وه‌ى گۆڕ‌انى کردووه داوای کردووه که‌سێک له‌شوێنه‌که‌ى دابنرێت".
باسى له‌وه‌ش کرد، "پێکهاته‌ى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان جیاوازه له‌پێکهاته‌ى پارتى دیموکراتى کوردستان، پارتى پێکهاته‌یه‌کى ستوونییه، به‌ڵام پێکهاته‌ى گۆڕان ئاسۆییه، واته شێوازى کارى حزبیی گۆڕان جیاوازه له کارى حزبیی پارتى، مه‌وداى کارى حزبى و ڕه‌خنه‌گرتن له‌ناو گۆڕان فراوانتر و زیاتره وه‌ک له‌ناو پارتى دیموکراتى کوردستان، به‌گشتیی له کۆبوونه‌وه‌که‌دا ڕێکه‌وتین له‌سه‌رئه‌وه‌ى، هه‌ریه‌ک له‌ڕێگه‌ى خۆیه‌وه له‌گه‌ڵ حزبه‌که‌ى خۆى قسه بکات بۆ ئه‌وه‌ى گرژیی میدیایی نه‌مێنێت".
Your Comment