لە ئێران 36 کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست دا

بەشی ئێران- وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 36 حاڵەتی نوێی مردن بە کۆرنا تۆمار کراوە بەوەش دوایین ئاماری مردن بە کۆرۆنا گەیشتە 140 هەزار و 528 حاڵەت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی هەینی 19ی خاکەلێوە 1400 وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە ڕاگەیێندراوێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و بەو پێیەش 3 هەزار و 184 هاووڵاتیی دیکە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا تووشی کۆرۆنا بوون بەوەش کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 7 ملیۆن و 186 هەزار و 992 حاڵەت.

لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 36 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانیانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 140 هەزار و 528 کەس.

شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ 6 ملیۆن و 909 هەزار و 967 کەس نەخۆشییەکەیان تێپەڕاندووە.

News Code 5660

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha