لە ئێران 41 کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست دا

بەشی ئێران- وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 41 حاڵەتی نوێی مردن بە کۆرنا تۆمار کراوە بەوەش دوایین ئاماری مردن بە کۆرۆنا گەیشتە 140 هەزار و 492 حاڵەت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی پێنجشەممە 18ی خاکەلێوە 1400 وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە ڕاگەیێندراوێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و بەو پێیەش 3 هەزار و 800 هاووڵاتیی دیکە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا تووشی کۆرۆنا بوون بەوەش کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 7 ملیۆن و 183 هەزار و 808 حاڵەت.

لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 41 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانیانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 140 هەزار و 492 کەس.

شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ 6 ملیۆن و 904 هەزار و 733 کەس نەخۆشییەکەیان تێپەڕاندووە.

News Code 5655

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha