بنکەی سەربازیی تورکیا لە بەعشیقە موشەکباران کرا

بەشی تورکیا- بنکەی سەربازیی تورکیا ناحیەی زێلکان لە باورکی رۆژهەڵاتی شاری مووسڵ رووبەڕووی هێرشێکی مووشەکی بوەوە.

کوردپرێس: بەپێی قسەی سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراقی کە بۆ پێگەی "شەفەق نیوز" قسەی کردووە، ئەمشەو دو مووشەک ئاڕاستەی بنکە سەربازییە تورکییەکە کراون و مووشەکەکان لە نزیک لیوای 12ی هێزەکانی پێشمەرگە کەوتوونەتە خوارەوە.

سەرچاوە ئەمنییەکە ئاماژەی بەوەدا کە لیوای 112ی پێشمەرگە لە چیای باشیک جێگیرن و نزیکن لە بنکەی سەربازیی تورکیا لە زێلکان.

بەگوێرەی قسەی سەرچاوە ئەمنییەکە، پێدەچێت مووشەکەکان لە دەوروبەری قەزای تەلکێف-ەوە ئاڕاستەی بنکە سەربازییە تورکییەکە کرابن.

ئەوەش لەکاتێکدایە رۆژی سێشەممەی رابردوودا، بە سێ موشەک هێرشکرایە سەر ئەو بنکە سەربازییەی تورکیا لە زێلکان.

News Code 5621

Your Comment

You are replying to: .
captcha