٣١ ئازار ٢٠٢٢ - ١٣:٢١
لە هۆڵەندا دوو برای کورد کوژران

بەشی جیهان- لە شارێکی هۆڵەندا، لە هێرشێکی چەکداریدا بازرگانێک و رۆژنامەڤانێکی بە بنەچە کورد کوژران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رۆژنامەڤان حوسێن تۆرونلار و بازرگان عەلی تۆرونلار، دوو برای بە رەچەڵەک کوردی دانیشتووی هۆڵەندان، ئەوان خەڵکی دێرسمی کوردستانی تورکیان بەڵام ساڵانێکە لە هۆڵەندا دەژین.

رۆژی چوارشەممە 30.3.2022 لەکاتێکدا لە خواردنگەیەکی شاری زوۆڵەدا لەکاتی نانخواردندا، بە چەک هێرشکرایە سەریان و هەردووکیان لە شوێنی رووداوەکەدا بە گولـلە کوژران.

پۆلیسی هۆڵەندا رایگەیاندووە، لە شاری زوۆڵەی باکووری وڵات، لە هێرشێکی چەکداریدا لەنێو خواردنگەیەکدا، دوو کەس کوژران.

میدیای هۆڵەندا نووسیویەتی، "هێرشکارەکە دەچێتە نێو خواردنگەکەوە و راستەوخۆ تەقە لە حوسێن و عەلی دەکات و دەیانکوژێت."

پۆلیسی هۆڵەندا، لەبارەی بکوژەکەوە رایگەیاندووە، هەوڵەکانمان چڕکردوونەتەوە بۆ دەستگیرکردنی.

News Code 5587

Your Comment

You are replying to: .
captcha