بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێواز فایەق سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان له‌میانی پێشکەشکردنی وتارێک له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و چۆنێتی به‌ڕێوه‌چونی پڕۆسه‌که لە شاری هەولێر ڕایگه‌یاند، ئه‌و ژینگه و هه‌لومه‌رجه سیاسییه‌ی، که ئێستا و له‌سه‌ره‌تای ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان هه‌یه زۆر جیاوازه له هه‌موو کاتێکی دیکە، چونکە له‌وه‌ته‌ی ئێمەی تێداین سه‌قامگیر نه‌بووه ئێمه سەرکەوتوو نه‌بووین له په‌رله‌مان، که ڕه‌نگه به‌شێکی په‌یوه‌ندیی به سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانه‌وه هه‌بێت، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به سه‌رۆکایه‌تییه‌وه هه‌یه بۆخۆم ئاماده‌م به‌رپرسیارێتیه‌که‌ی هه‌ڵبگرم، ئاماده‌م ڕوونکردنه‌وه‌ی له‌سه‌ربده‌م".
سەرۆکی پەرلەمان وتیشی: ئێستا په‌رله‌مانی هەرێم له‌نێوان دوو لێکتێگه‌یشتندایه بۆ بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن، هه‌ندێک له‌گه‌ڵ یه‌ک بازنه‌یی و هه‌ندێکی دیکه‌ش له‌گه‌ڵ فرهبازنهییدایه، بەڵام زۆرینه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان، که هه‌رێمی کوردستان چوار بازنه بێت، بەجۆرێک هه‌ندێک ده‌ڵێن، با کۆمسیۆن کارابکه‌ینه‌وه ئینجا ده‌ست بۆ یاسای هه‌ڵبژاردن به‌رین، هه‌ندێکی دیکه ده‌ڵێن، با یاسای هه‌ڵبژاردن بگۆڕین پاشان ده‌ست بۆ کۆمسیۆن به‌رین و هه‌ردوو به‌ره‌که‌ش تێگه‌یشتنی خۆیان هه‌یه.
دەشڵێت: ئێمه له سویدین؟ من حه‌زم ده‌کرد سه‌رۆکی په‌رله‌مانی سوید بومایه، دوێنێ عێراقتان بینی؟ ئه‌وانه‌ی لە کۆبوونه‌وه و بڕیاریاندا به‌شداربن یان نا لایه‌نه سیاسیه‌کان بوون، بۆیه بۆ بڕیاردان پێویستمان به حزبه سیاسییه‌کانه و به‌بێ به‌شداریی حزبه سیاسیه‌کان ئاسان نیه گه‌یشتن به رێککه‌وتن”.
سەرۆکى پەرلەمان باسی لەوەشکرد، کۆمیسیۆنی باڵای راپرسی و هەڵبژاردنەکان تەنها دامەزراوەیەکی یاسایی نییە، بەڵکوو ڕەهەندی سیاسیشی هەیە، بۆیە دەبێت نەک کارا بکرێتەوە، بەڵکوو دروست بکرێتەوە.
Your Comment