جووڵانەوەی نەوەی نوێ: ئەرکی ئێمە ئەوە نیە دانیشتنەکانی پەرلەمان بەجێبهێڵین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جووڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵیت ئەرکی ئێمە ئەوە نیە دانیشتنەکانی پەرلەمان بەجێبهێڵین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سروە عەبدولواحید، سەرۆکی فراکسیۆنی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق لە تویتێکدا ڕایگەیاند: "ئەرکی ئێمە ئەوە نیە دانیشتنەکانی پەرلەمان بەجێبهێڵین، ئێمە دژی پەکخستنی پەرلەمانین کە تاکە دامەزراوەیە ئۆپۆزسیۆن دەتوانێت لەڕێگەیەوە کاری خۆی بکات".

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە، "زۆر بە سادەیی، ئێمە لەگەڵ پارتی و یەکێتی کار ناکەین چاوەڕێی ئەوان بین تاوەکوو رێکدەکەون و دواتر بڕیاربدەین بچینە پاڵیان، بەڵکوو ھەڵوێست و ئیرادەی خۆمان ھەیە".

هاوکات ڕێبوار ئەوڕەحمان، وتەبێژی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕەتیکردەوە لەگەڵ پارتی ڕێککەوتبن و وتی: "دەنگدەرانمان دڵنیا دەکەینەوە کە بەهیچ شێوەیەک نە لەگەڵ پارتی و نە لەگەڵ یەکێتی ڕێککەوتنمان نییە و ئەو دوو حزبە هیچ جیاوازییەکیان نییە".

News Code 5544

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha