بەپێی هەواڵی کوردپرێس، غەیاس سورچی لێپرسراوی ڕاگەیاندنی مەڵبەندی نەینەوای یەکێتیی بهمیدیاى فهرمى حزبهکهى ڕاگهیاندووه، "هێزی ڕۆژ کە پارتی لەسەر بودجە و قوتی خەڵکی کوردستان بۆ دژایەتی کوردستانی سووریا پێکیهێناوە مووچەکانیان لە هێزی پێشمەرگە زیاترە و خراونەتەسەر هێزی زێرەڤانی کە سەر بەوەزارەتی ناوخۆی هەرێمن".
بهرپرسهکهى یهکێتى ووتویهتى، "هێزی ڕۆژ لەلایەن پارتییەوە لەسەر بودجە و قوتی خەڵکی هەرێم پێکهێنراوە، لەلایەن پارتییەوە هەزاران کەسی کوردستانی سووریا کە لەکەمپەکانی هەرێمن لەسەر بودجەو قوتی خەڵکی کوردستان بەناوی هێزی ڕۆژوە دامەزرێنراون و بەپێی زانیارییەکانیش موچەکانیان لەهێزی پێشمەرگە زیاترەو خراونەتە سەر زێرەڤانی".
دهشڵێت: "بەپێی زانیارییەکان جگە لەهێزەکەی ڕۆژ، پارتی دوو بۆ سێ لیوای بەناوی فەرماندەی جزیرە کە لەعەرەبو تورکمان پێکهاتوون لەسەر بودجەو قوتی خەڵکی کوردستان پێکهێناوەو لەکاتی دەنگدان بەکاریاندەهێنێت".
سورچى باس لهوهش دهکات، "ئامانج لەدروستکردنی هێزەکەی ڕۆژ لەلایەن پارتییەوە لەسەر بودجەو قوتی خەڵکی کوردستان بۆ شەڕی براکوژی کوردستانە، چونکە کوردستانی سووریا خاوەنی هێزی تایبەت بەخۆیەتی کە لەشەڕی داعشدا بۆ جیهانیان سەلماند کە چۆن بەرگری لەخاکی دەکەن".
جهختیشدهکاتهوه، "تەنها ئامانجێک لەدروستکردنی هێزەکە نانەوەی پشێوی لە کوردستانی سووریا و بۆ دەنگدان و زیادکردنی ژمارەی دەنگەکانی پارتییە لە هەڵبژاردندا، ئەوەش دژی دەستوری عێراقە کە خەڵکێک ناسنامەی وڵاتێکی تری هەبێت و دایبمەزرێنیت، ئەگەر لەبری ئەوان یەکەمو دووەمو سێیەمەکانی زانکۆو پەیمانگاکانی هەرێم دابمەزرێنرانایە خەڵکی کوردستان لێی سودمەند دەبوو".
ئهو بهرپرسهى یهکێتى ئاماژهى بهوهشداوه، "هێزەکە نەک لەناوخۆ و کوردستانی سووریا بوەتە کێشە، بەڵکو بۆ هەرێمیش بوەتە مایەی شەرمەزاری، چونکە لەکاتی شەڕی لیبیا یەکێک لەفەرماندەکانی لیبیا ئەوەی ئاشکراکرد کە ژمارەیەک چەکداریان دەستگیرکردوە کە لە تورکیاوە ڕەوانەکراون، دواتر دەرکەوت هێزی ڕۆژەو کوردی کوردستانی سووریان".
ئهوهشى وتووه، "هێزەکەی ڕۆژ جگەلەوەی بۆ شەڕی براکوژیی و تێکدانی ماڵی کورد لە کوردستانی سووریا پێکهێنراوە، لە هەرێمیش بەتایبەت لەوناوچانەی سنوری پارێزگای دهۆک دژی پەکەکە سەنگەریان لێداوە".
Your Comment