سەرکردەیەکی یەکێتی: پارتی شوێنکەوتووی تورکیایە بۆیە ناگەڕێتەوە کەرکووک

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرکردەیەکی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت "بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، هەر حزب و لایەنێک رێگر بێت لەبەردەم یەکهەڵوێستی و یەک لیستی کورد، خیانەتی گەورە لە کەرکووک و کەرکووکیەکان دەکات".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەسیبە عەبدوڵا، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لەکەرکوک ڕایگەیاند: دوای 16ی ئۆکتۆبەر، خەڵکی کۆمەڵ و یەکگرتو هاتونەتە لامان، پێیانوتوین، یەکێتی نین، لەگەڵ بەرنامەی یەکێتیش نین، بەڵام تا مەڵبەندی یەکێتی لەم شارە بێت، ئێمە هەست بە ئەمان دەکەین و لەم شارە دەمێنینەوە، ئەگەر مەڵبەند نەمێنێ، ناچارین کەرکوک جێبهێڵین، یەکێتی لەکەرکوک خەڵکی جێنەهێشت و ناو خەڵک مایەوە".

ئاماژەی بەوەشدا، "پێم شەرمە باسی ریفراندۆم بکەم، چوونکە زۆری نەبرد، خۆیان وتیان، ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی نەبوو، کە وانەبوو، بۆچی کاتمان پێوە کوشت، ریفراندۆم ئەو رۆژە بوو، هەموو کوردیان هەڵخەڵەتاند، ئەوەش لەگەڵ ریفراندۆم نەبوو، کەوتە واقیعێکەوە، نەیدەتوانی بڵێ لەگەڵی نیم، چوونکە دەکرایە موزایەدە بەسەریەوە و تۆمەتبار دەکرا بەوەی لەگەڵ دەوڵەت نیە، هەمووشمان زانیمان ریفراندۆم بۆ دەوڵەت نەبوو، بۆ موزایەدە بوو".

News Code 5515

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha