هوشداری لە ناڕەزایی زیاتری خەڵک لە حکوومەتی هەرێم دەدرێێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکگرتوو هوشداری لە ناڕەزایی زیاتری خەڵک لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هادی عەلی، سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکگرتوو ڕایگەیاندووە، جەماوەری هەرێمی کوردستان لەنێوان تووڕەیی و نارەزایی دەربڕین دژ بە شکست و گەندەڵییەکانی حکوومەت و دۆخی خراپی مووچەخۆران و خانەنشینان لەلایەک و ئارەزووی ئاهەنگێڕان و خۆشی دەربڕین بەبۆنەی نەورۆزەوە لەلایەکیترەوە، بەداخەوە دووچاری سەراسیمە و سەرلێشێوان بوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کە لایەنەکانی دەسەڵاتیش بایەخدان بە ئاهەنگگێرانی جەماوەر بەبۆنەی نەورۆزەوە بەکاردەهێنن بۆ پەردەپۆشکردنی شکست و گەندەڵیەکانی خۆیان و پشتگوێخستنی زیاتری دۆخی خراپی خەڵک و درێژەدان بە مەینەتیەکانی جەماوەر.

News Code 5498

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha