کوردپرێس: بەپێی راگەیەنراوێکی پەرلەمانی کوردستان هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ سه‌رۆکی به‌شی کاروباری سیاسی و ئابووری له کونسوڵخانه‌ی ئه‌مریکا و کونسوڵی گشتیی کۆماری فه‌ره‌نسا له هه‌رێمی کوردستان و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی هه‌ولێری مافی مرۆڤ له نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ یارمه‌تیدانی عێراق کۆبوویەوە،
وەک لە هەواڵەکەی سایتی پەرلەماندا هاتووە: جێگری سەرۆکی پەرلەمان جه‌ختیکردووەتەوە له‌سه‌ر پێویستیی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌کان له واده‌ی دیاریکراوی خۆیدا.
ئەوەشی ڕاگەیاندووە، پێویسته کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان کارا بکرێته‌وه به‌پێی ڕێکاره په‌یڕه‌وییه‌کان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش کۆمسیۆن چه‌ند نووسراوێکی ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی کوردستان کردووه، پێویسته په‌رله‌مانی کوردستانیش له‌وباره‌یه‌وه به ئه‌رکه یاساییه‌که‌ی خۆی هه‌ڵبستێت .
دوای ئەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆژی 1/10/2022 وەک ڕۆژی ئەنجامدانی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەستنیشان کرد، لە نووسراوێکدا کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم کە ئاراستەی سەرۆکاتی پەرلەمان کرد ڕایگەیاند، بەبێ کاراکردنەوەی کۆمسیۆن ناتوانن لەو وادەی کە دیاریکراوە هەڵبژاردن ئەنجام بدەن.
Your Comment