بەپێی هەواڵی کوردپرێس، غالب محه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراکسیۆنی گۆڕان له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک بڵاوی کردووه‌ته‌وه، هه‌رێمی کوردستان پابه‌ندی یاسای بودجه‌ی 2021 بێت و نه‌وت راده‌ست بکات و مووچه به‌بێ لێبڕین بدات، ئه‌وانیش وه‌ک په‌رله‌مانتاران پشتیوانی لێده‌که‌ن.
غالب محه‌مه‌د ئه‌وه‌شی باس کردووه: "ئەوانه‌ی سێ ساڵە مێشکی خەڵکیان بردووە و دەڵێن، نەوت تەسلیم دەکەین دەی فەرموون 250 هەزار بەرمیل نەوت تەسلیم بکەن لەگەڵ نیوەی داهاتی مەرزەکان، بەشە بوودجەی هەرێم وەرگرن ئێمەش لە پەرلەمانی عێراق پیشتوانیتان دەکەین بە شەرتێک مووچەی خەڵک لە کاتی خۆیدا بێ لێبرین بدرێت".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment