بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیرەج مەسجیدی باڵیۆزی ئێران لە عێراق رایگەیاند، بەشێکی گرنگی پێداویستییەکانی عێراق لەلایەن ئێرانەوە دابین دەکرێت و تا کۆتایی ئەمساڵ ئاستی ئاڵوگۆڕ دەگاتە بڕی نۆ ملیار دۆلار و بەگوێرەی ساڵی ئێرانیش کۆتا رۆژی ئەمساڵ ٢٠ی مانگی ئازاری ٢٠٢٢ـە.
باسی لەوەشکردووە، هەناردەکراوەکان هەموو شتێک دەگرێتەوە بە ماددە خۆراکی و ناخۆراکییەکانەوە جگە لە وزە.
هەروەها باڵیۆزی ئێران لە عێراق ئامادەباشیشی نیشانداوە بۆ ئەوەی هەموو هاوکارییەک پێشکەش بە عێراق بکات.
سەرچاوە: NRT
Your Comment