به‌رهه‌م ساڵح و نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆکی ڕووسیا کۆ بوونه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌گه‌ڵ نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆکی ڕووسیا بۆ سووریا کۆ بوویه‌وه‌ و ھه‌ر له‌ میانی دیداره‌که‌دا گفتوگۆ کرا سه‌باره‌ت به‌ پێشھاته‌کانی ناوچه‌که‌ و دووپاتی پێویستی دیالۆگی ڕاسته‌قینه‌ له‌ نێوان ھه‌موو لایه‌نه‌کاندا کرایه‌وه‌ له‌پێناوی چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانه‌کان که‌ خواستی گه‌لانی ناوچه‌که‌ له‌ سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانی بھێنێته‌دی.

کوردپرێس:

نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری عێراق بڵاوی کرده‌وه‌ که‌ ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 18ی حوزه‌یرانی 2019 به‌رهه‌م ساڵح له‌ کۆشکی سه‌لام له‌ به‌غدا پێشوازی کرد له‌ ئه‌لکسه‌نده‌ر لاڤرینتییڤ نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆکی ڕووسیا بۆ سووریا و شاندی یاوه‌ری.

له‌ میانی دیداره‌که‌دا سه‌رۆک کۆماری عێراق ئاماژه‌ی به‌ گرنگیی به‌ھێزکردنی په‌یوه‌ندیی دۆستانه‌ و فراوانکردنی ھاریکاریی نێوان ھه‌ر دوو وڵات کرد له‌ بواری سیاسی و ئابووریدا که‌ خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندییه‌ ھاوبه‌شه‌کانی ھه‌ر دوو گه‌لی دۆست بکات، ھاوکات ڕۆڵی ڕووسیای له‌ جه‌نگی دژ به‌ تیرۆر و پشتیوانی کردنی له‌ عێراق به‌رز نرخاند.

ھه‌ر له‌ دیداره‌که‌دا به‌رھه‌م ساڵح جه‌ختی له‌ کۆتایی ھێنان به‌ نه‌ھامه‌تییه‌کان و یارمه‌تیدانی گه‌لی سووریا کرد بۆ گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌رێکی سیاسی که‌ بریتی بێت له‌ به‌ره‌نگاربووه‌نه‌وه‌ی تیرۆر و ڕێزگرتن له‌ ئیراده‌ی گه‌لی سووریا له‌پێناو ده‌سته‌به‌رکردنی ژیانێکی باشتر.

له ‌لای خۆیه‌وه‌،ئه‌لکسه‌نده‌ر لاڤرینتییڤ ڕێز و سڵاوی ڤلادیمێر پووتین سه‌رۆکی ڕووسیای گه‌یانده‌ به‌رھه‌م ساڵح، ھاوکات دووپاتی پشتیوانیی ڕووسیای له‌ گه‌لی عێراق کرده‌وه‌ و خواستی وڵاته‌که‌شی ده‌ربڕی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندیی دۆستانه‌ی نێوان ھه‌ر دوو وڵات.

ھه‌ر له‌ میانی دیداره‌که‌دا دوو لایه‌ن گفتوگۆیان کرد سه‌باره‌ت به‌ پێشھاته‌کانی ناوچه‌که‌ و دووپاتی پێویستی دیالۆگی ڕاسته‌قینه‌ له‌ نێوان ھه‌موو لایه‌نه‌کاندا کرایه‌وه‌ له‌پێناوی چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانه‌کان که‌ خواستی گه‌لانی ناوچه‌که‌ له‌ سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانی بھێنێته‌دی.

سه‌رچاوه‌: مه‌وازین نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 54438

Your Comment

You are replying to: .
captcha