کوردپرێس:
وەلید موعەلیم وەزیری دەرەوەی سووریا لەمیانەی سەردانێكدا بۆ چین لەگەڵ لێپرسراوانی ئەو وڵاتە كۆ بوویەوە و لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ هاوتا چینییەكەی، تیشكی خستە سەر ئەو گرژییانەی لەم دواییەدا لەنێوان دیمەشق و ئەنكەرە لە ئەنجامی هێرشكرنە سەر بنكەكانی سوپای توركیا لەشاری ئیدلب دروست بووە و تەئكیدی كردەوە: "سووریا بەهیچ شێوەیێک نایەوێت لەگەڵ توركیادا بكەوێتە جەنگەوە"،
ناوبراو ئاماژەی بەوەش كرد: "دۆخی ئێستای وڵاتكەی ئاشتی و سەقامگیری دەخوازێت نەك پێكدادان و جەنگ".
وەزیری دەرەوەی سووریا هەروەهاش بە پێویستی زانی كۆمەڵی نێودەوڵەتی دژی ئەو سزا و گەمارۆ ئابوورییانە بوەستێتەوە كە لەلایەن ئەمریكاوە بەسەر وڵاتانی سووریا و چین و ئێران و ڤەنزوێلا سەپێندراون.
ناوبراو گوتیشی: "سیاسەتەكانی ئەمریكا بەردەوام هۆكارێكی سەرەكی قوڵبوونەوەی ئاڵۆزییەكانە لەسەرانسەری جیهاندا".
Your Comment