به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وڵاتی که‌نه‌دا که ئه‌ندامێکی هاوپه‌یمانێتیی دژهداعشه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا مه‌شق و ڕاهێنانی به هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان کردووه به‌ڵام ئه‌م وڵاته ناوچه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باکووری سووریا که له‌ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کاندایه به فه‌رمی ناناسێت و ئاماده نییه ته‌عامولێکی دیپلۆماتیک له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی کوردی سووریا ئه‌نجام بدات.
میدیاکانی که‌نه‌دا له ڕاپۆرته‌کانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوویاندا ڕه‌خنه‌یان له ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته گرتووه به‌و بۆنه‌وه وه‌ک دیکه‌ی وڵاتانی ڕۆژئاوایی هه‌وڵه‌کانی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی خێزانی چه‌کدارانی که‌نه‌دیی داعش له سووریا بۆ وڵاته‌که‌ی چڕ ناکاته‌وه. کوردی سووریا هه‌زاران ژن و منداڵی چه‌کدارانی داعشی له که‌مپه‌کانی باکووری و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا نیشته‌جێ کردووه. ئه‌وان داوایان له وڵاتانی بیانی کردووه که چه‌کداران و خێزانی چه‌کدارانی داعشی سه‌ر به وڵاته‌که‌یان بۆ وڵاته‌کانیان بگه‌ڕێننه‌وه.
گۆڤاری پالیسی ئاپشێنزی که‌نه‌دا نووسیی: هۆکاری ئه‌وه‌ی که‌نه‌دا هه‌وڵه‌کانی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌کدارانی که‌نه‌دیی داعش له سووریا چڕ ناکاته‌وه ئه‌وه‌یه که ئۆتاوا ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باکووری سووریا به فه‌رمی ناناسێت که له‌لایه‌ن کورده‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت به‌م بۆنه‌وه دووره‌په‌رێزی له ته‌عامولی سیاسی له‌گه‌ڵ کوردی سووریا ده‌کات و ئاوڕێک له بابه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی هاووڵاتییانی له سووریا ناداته‌وه.
ئه‌م گۆڤاره ئاماژه به لێدوانی ژماره‌یێک له به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته ده‌کات که ڕایانگه‌یاندووه گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌کدارانی که‌نه‌دیی داعش پێویستی به په‌یوه‌ندیی که‌نه‌دا له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی خۆسه‌ری کورد له باکووری سووریا هه‌یه به‌ڵام ئۆتاوا ئه‌و ناوچه خۆبه‌ڕێوه‌به‌ره به فه‌رمی ناناسێت.
میدیاکانی که‌نه‌دا باس له په‌یوه‌ندیی هێزی کوردی سووریا له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که) ده‌که‌ن و ڕایده‌گه‌یێنن که په‌یوه‌ندیی نێوان هێزی کوردی سووریا و په‌که‌که له‌مپه‌رێک له به‌رده‌م ته‌عامولی که‌نادا له‌گه‌ڵ کوردی سووریایه چوونکه که‌نه‌دا یه‌ک له‌و وڵاتانه‌یه که پارتی کرێکارانی کوردستان به ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ده‌زانێت که‌واته ناتوانێت ته‌عامولێکی له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێکخراوه‌یه بێت که په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ په‌که‌که هه‌یه.
میدیاکانی که‌نه‌دا هۆشداریشیان داوه که کوردی سووریا به‌ره‌وڕووی کێشه‌گه‌لێک بووه‌ته‌وه که‌واته مومکینه نه‌یهه‌وێت چه‌کدارانی بیانیی داعش له‌وان که‌نه‌دا له سووریا له که‌مپه‌کاندا نیگاداری بکات و ئازادیان بکات که به‌رپرسیارێتییه‌که‌ی به‌رۆکی که‌نه‌دا ده‌گرێته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment