فڕۆکه‌کانی تورکیا بناری قه‌ندیلیان بۆردومان کرد

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- قایمقامی ڕانیه‌ ڕای‌گه‌یاند: فڕۆکه‌کانی تورکیا بۆردوومانی ده‌وروبه‌ری سێ گوندی بناری قه‌ندیلیان کردووه‌ به‌ڵام تاوه‌کوو ئێستا زیانه‌کان نه‌زانراون.

کوردپرێس:

هیوا قه‌ره‌نی قایمقامی ڕانیه‌ به‌ تۆڕی میدیاییی ڕووداوی ڕاگه‌یاند: "شه‌وی ڕابردوو (دووشه‌ممه‌ 18ی حوزه‌یرانی 2019) فڕۆکه‌کانی تورکیا بۆردوومانی گونده‌کانی ئێندزه‌ و لێوژه‌یان له‌ سنووری بناری قه‌ندیل کردووه‌ به‌ڵام هیچ زیانێکی گیانی نه‌بووه‌".

قایمقامی ڕانیه‌ ده‌شڵێت: "کاژێر 10:00ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 18-6-2019 فڕۆکه‌کان جارێکی دیکه‌ بۆردوومانی گوندی قه‌ڵاتووکانیان کردووه به‌ڵام تاوه‌کوو ئێستا زیانه‌کان نه‌زانراون".

شایانی باسه‌؛ گونده‌کانی ئێندزه‌، لێوژه‌ و قه‌ڵاتووکان ده‌که‌ونه‌ سنووری شارۆچکه‌ی سه‌نگه‌سه‌ری قه‌زای پشده‌ر له‌ پارێزگای سلێمانی.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 54419

Your Comment

You are replying to: .
captcha