به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پارتی داد و گه‌شه که له هه‌ڵبژاردنی 31ی مارچی شاره‌وانییه‌کانی تورکیا شاره‌وانیی ئه‌سته‌نبۆڵی له‌ده‌ست دا زه‌مینه‌ی ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌و شاره‌ی فه‌راهه‌م کردووه. پارتی ده‌سه‌ڵاتدار هیواداره له هه‌ڵبژاردنی دووباره‌ی ئه‌سته‌نبۆڵ که ڕۆژی 23ی حوزه‌یران به‌ڕێوه ده‌چێت ڕێگری له هه‌ڵبژاردنی دووباره‌ی کاندیده‌که‌ی ئۆپۆزیسیۆن بکاته‌وه. زۆربه‌ی کارناسان پێیان وایه ده‌نگی کورد له‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ هه‌ڵبژاردنی کاندیده‌که‌ی ئۆپۆزیسیۆن ڕۆڵێکی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی ده‌بێت. کاندیده‌که‌ی ئه‌ردۆغان بۆ سه‌رکه‌وتن له‌م هه‌ڵبژاردنه سه‌ردانی ناوچه کوردنشینه‌کانی تورکیای کردووه و داوای پشتیوانیی کوردی کردووه.
سۆلی ئۆزل چاودێری کاروباری سیاسی و نێوده‌وڵه‌تیی تورکیا به VOAی وتووه: پارتی ده‌سه‌ڵاتدار ناتوانێت ده‌نگی کورد ڕابکێشێت چوونکه دره‌نگه و کوردی تورکیاش له ڕاستیی تواناکانیان تێگه‌یشتوون.
ناوبراو ئاماژه به‌وه ده‌کات که کورد خوازیاری ده‌ست پێکردنه‌وه‌ی دانووستانی ئاشتیی تورکیایه و گوتیشی: کورده‌کان ده‌زانن هه‌رچی له ڕووی سیاسییه‌وه به‌هێزتر بن و پارتی ده‌سه‌ڵاتداریش لاوازتر بێت ئه‌وا به‌ستێنێکی باشتر بۆ ده‌ست پێکردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی ئاشتی فه‌راهه‌م ده‌کرێت.
ئه‌م کارناسه ته‌ئکیدی کرده‌وه که کورده‌کان ده‌زانن که ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنی ئه‌سته‌نبۆڵ هه‌مدیسان ده‌نگ به کاندیدی ئۆپۆزیسیۆن بدرێته‌وه ئه‌وا کارتێکی به‌هێزتریان ده‌بێت نه‌ک هه‌ر له به‌رانبه‌ر پارتی ده‌سه‌ڵاتدار به‌ڵکوو له به‌رانبه‌ر ئۆپۆزیسیۆنیش.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment