ئه‌ردۆغان: په‌یوه‌ندیی له‌ نێوان وه‌زاره‌ته‌کانی ده‌ره‌وه‌ و خه‌زێنه‌داری تورکیا- ئێران هه‌یه‌

به‌شی تورکیا- سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ تاجیکستان کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانی له‌ فڕۆکه‌ی تایبه‌تی خۆی ساز کرد و ئاماژه‌ی به‌ دیداره‌که‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری ئێران کرد که‌ له‌ په‌راوێزی کۆنفڕانسی هاریکاری و زیادبوونی متمانه‌ له‌ ئاسیا (CICA) ئه‌نجامی دا و گوتی: په‌یوه‌ندیی له‌ نێوان وه‌زاره‌ته‌کانی ده‌ره‌وه‌ و خه‌زێنه‌داری تورکیا- ئێران هه‌یه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ تاجیکستان کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانی له‌ فڕۆکه‌ی تایبه‌تی خۆی ساز کرد و ئاماژه‌ی به‌ دیداره‌کانی له‌گه‌ڵ ڤیلادیمیر پووتین سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا و حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئێران کرد که‌ له‌ په‌راوێزی کۆنفڕانسی هاریکاری و زیادبوونی متمانه‌ له‌ ئاسیا (CICA) ئه‌نجامی دا و ڕای‌گه‌یاند: له‌ دیدار له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆمارانی ئێران و ڕووسیا بابه‌تی ئیدلبمان نه‌خسته‌ به‌ر باس و لێکدانه‌وه‌ چوونکه‌ به‌رپرسانی تورکیا و ڕووسیا به‌دواداچوون بۆ بابه‌تی ئیدلب ده‌که‌ن. ئاگربڕ له‌ ئیدلب ڕاگه‌یێندراوه‌ به‌ڵام هه‌ندێک جار هێرشه‌کان به‌رده‌وامن. له‌مباره‌وه‌ په‌یوه‌ندییێکی باشمان له‌گه‌ڵ ڕووسیا هه‌یه‌.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ئاماژه‌ی به‌ دیداره‌که‌ی له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئێران کرد و جه‌ختی کرده‌وه‌: ئێمه‌ له‌ دیداره‌که‌دا ته‌رکیزمان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌کان کرده‌وه‌. جگه‌ له‌ په‌یوه‌ندیی بازرگانی له‌باره‌ی پڕۆژه‌یێک له‌ژێر ناوی "مامه‌ڵه‌ی سه‌ده‌" گفتوگۆمان کرد که‌ بۆ ناوچه‌که‌ خراوه‌ته‌ڕوو. جگه‌ له‌مه‌ش په‌یوه‌ندییێک له‌ نێوان وه‌زاره‌ته‌کانی ده‌ره‌وه‌ و خه‌زێنه‌داری ئێران- تورکیا له‌ئارادایه‌. گفتوگۆشمان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ کرد که‌ هه‌فته‌ی داهاتوو چۆن و له‌ چ شوێنێک به‌یه‌که‌وه‌ دیدار بکه‌ن و دانووستان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان دوو وڵات بکه‌ن.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی هابر 7

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 54362

Your Comment

You are replying to: .
captcha