ڕه‌شاد گه‌لالی: پێویسته‌ بۆ کۆتایی‌هێنان به‌ داعش ئه‌مریکا نێوبژیڤانی له‌ نێوان هه‌ولێر- به‌غدا بکات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- لێپرسراوی کۆمیته‌ی مه‌خمووری یه‌کێتی ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: "بۆ كۆتایی هێنان به‌ چه‌كدارانی‌ داعش پێویست به ‌هه‌ماهه‌نگیی ئه‌مریكا ده‌كات له ‌نێوان عێراق و هه‌رێم."

کوردپرێس:

ڕه‌شاد گه‌ڵاڵی‌ لێپرسراوی كۆمیته‌ی‌ مه‌خموری‌ یه‌كێتی‌ به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: "ئێستا ته‌نها له‌ سنووری‌ چیای‌ قه‌ره‌چوغ چه‌كدارانی‌ داعش بوونیان هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر جموجووڵیشیان هه‌بێت وه‌كوو پێشتر مه‌ترسیان له‌سه‌ر سنووره‌كه‌ نه‌ماوه‌".

ناوبراو وتیشی‌: "بۆ كۆتایی هێنان به‌ داعش له سنووره‌كه‌ و به‌تایبه‌ت چیای‌ قه‌ره‌چوغ پێویست به ‌هه‌ماهه‌نگی‌ و سه‌رپه‌رشتی‌ ئه‌مریكا ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ بتوانرێت ڕێککه‌وتنێک له ‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ئه‌نجام بدرێت تاوه‌كوو مه‌ترسیی داعش له‌ سنووره‌كه‌ دوور بخرێته‌وه‌".

ڕه‌شاد گه‌ڵاڵی ئه‌وه‌شی‌ ڕوون كرده‌وه‌: "بۆ ئه‌م قۆناغه‌ زه‌مینه‌سازیی پێویست نه‌كراوه‌ كه‌ ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ هه‌بێت له ‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و ئه‌مریكا له‌لایێک و دوورخستنه‌وه‌ی‌ مه‌ترسییه‌كانیش له‌لایێكی‌ دیكه‌وه‌".

ناوبراو ئاشكراشی كرد: "ئه‌مریكا هه‌ركات ئه‌و هه‌نگاوه‌ بنێت و ڕێكکه‌وتن بكرێت، ده‌توانرێت به ‌هاوكاریی هه‌رێم له‌گه‌ڵ عێراق كۆتایی به‌ چه‌كدارانی‌ داعش له‌ سنووری‌ چیای‌ قه‌ره‌چوغ و جموجووڵه‌كانیشیان بهێنرێت".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 54341

Your Comment

You are replying to: .
captcha