شاندێکی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا سه‌ردانی سووریای کرد

به‌شی سووریا- ڕاوێژکاری ئه‌مریکا له‌ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژه‌داعش به‌ یاوه‌ریی شاندێکی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا سه‌ردانی باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریای کرد و له‌ لێدوانێکدا گوتی: په‌یوه‌ندییه‌کانمان له‌گه‌ڵ سوپای سووریای دیموکرات له‌ چوارچێوه‌ی هه‌نگاوی دووه‌می هه‌ڵمه‌تی له‌ناوبردنی داعشدا به‌رده‌وام ده‌بێت.

کوردپرێس:

ڤیلیام ڕۆباک ڕاوێژکاری ئه‌مریکا له‌ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژه‌داعش به‌ یاوه‌ریی شاندێکی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا سه‌ردانی باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریای کرد و له‌گه‌ڵ بریڤان خالد و عوبه‌ید حه‌مید مهباش هاوسه‌رۆکانی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێکاریی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ری باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا کۆ بوویه‌وه‌ و دواتر له‌ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای‌گه‌یاند: سه‌ردانه‌که‌مان بۆ هاوکاری و پشتگیری کردنی هێزه‌کانی سووریای دیموکرات و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ری ناوچه‌که‌یه‌ له‌ چوارچێوه‌ی هه‌نگاوی دووه‌می هه‌ڵمه‌تی له‌ناوبردنی داعشدا.

ناوبراو ڕاشیگه‌یاند: له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ر باسمان له‌ چۆنێتیی پێشکه‌ش کردنی خزمه‌تگوزاری کردووه‌ بۆ گه‌لانی هه‌رێمه‌که‌.

ڤیلیام ڕۆباک له‌باره‌ی دروست کردنی دادگایێکی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دادگایی کردنی چه‌کدارانی داعش زیادی کرد: ئێمه‌ ئه‌مجاره‌ ئه‌م بابه‌ته‌مان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ری باکوور باس نه‌کردووه‌ به‌ڵام بابه‌تێکی زۆر گرنگه‌ و له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌کانمان ڕاوێژی له‌سه‌ر ده‌که‌ین. پاراستنی چه‌کدارانی داعش له‌ هه‌رێمه‌که‌ گرنگه‌ و ده‌بێت ڕێگه‌یێک هه‌بێ بۆ دادگایی کردنیان.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی هاوارنیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 54302

Your Comment

You are replying to: .
captcha