نێچیرڤان بارزانی و وه‌زیری سعوودیه‌ بۆ كاروباری كه‌نداو كۆ بوونه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی نوێی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌وڵه‌تی سعوودیه‌ بۆ کاروباری که‌نداو کۆ بوویه‌وه‌ و له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا ته‌ئکید له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و سعوودیه‌ کرایه‌وه‌.

کوردپرێس:

ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه 12-06-2019 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی نوێی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ سامر ئه‌لسه‌هبان وه‌زیری ده‌وڵه‌تی سعوودیه‌ بۆ كاروباری كه‌نداو كرد كه‌ بۆ به‌شداری كردن له‌ ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی نوێی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردبوو.

له‌ دیداره‌كه‌دا سامر ئه‌لسه‌هبان خۆشحاڵیی خۆی به‌ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان و به‌شداری‌كردنی له‌ ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی ده‌ربڕی و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له‌ كار و ئه‌ركی نوێیدا.

لای خۆیه‌وه‌ نێچیرڤان بارزانی سوپاسی هاتن و به‌شداری به‌ڕێزیان له‌ ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردندا كرد و ئاماژه‌ی به‌ په‌یوه‌ندیی دێرینی نێوان هه‌رێمی كوردستان و شانشینی سعوودیه‌ كرد.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و سعوودییه‌یان له‌ بواره‌ جیاوازه‌كاندا به‌ شێوه‌یێک كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوو گه‌لی كوردستان و سعوودیه‌دا بێت دووپات كرده‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 54292

Your Comment

You are replying to: .
captcha