وەزارەتی دەرەوەی عێراق: بەشداریی کۆنفڕانسی مەنامە ناکەین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند ئەو وڵاتە هەڵوێستی نەگۆڕی بەرانبەر بە مەسەلەی فەڵەستین هەیە و هەر بەو بۆنەیەشەوە بەشداریی کارگەی ئابووریی پێتەختی بەحرەین ناکات.

کوردپرێس:

ئەحمەد سەحاف وەتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق پاشنیوەڕی ڕۆژی چوارشەمە 12ی حوزەیرانی 2019 لەو بارەیەوە بە ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیکی ڕووسیای ڕاگەیاند عێراق بەشداریی کۆنفڕانسی "ئاشتی بۆ گەشەکردن" ناکات کە بڕیارە کۆتاییی ئەم مانگە لە مەنامەی پێتەختی وڵاتی بەحرەین لەسە رداوای ئەمریکا و لە بارەی مەسەلەی فەڵەستینەوە بەڕێوە بچێت.

سەحاف زیادی کرد: عێراق بەشداریی کونفڕانسەکە ناکات و هۆکارەکەشی ئەوەیە ئێمە هەڵوێستی نەگۆڕمان بەرانبەر بە مەسەلەی فەڵەستین هەیە و ئەوەش مافی هاووڵاتییانی فەڵەستینی بۆ کیانێکی سەربەخۆ یەکگرتووە و پێتەختی ئەو وڵاتەش بەیتولموقەدەسە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق دووپاتیشی کردەوە مافی گەلی فەڵەستین مامەڵەی لەسەر ناکرێت و ئەوەش وتاری سەرەکیی گەلی عێراق و و ەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتەیە.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە پێشتر هەردوو وڵاتی ئەمریکا و بەحرەین بەیانی هاوبەشیان دەرکردبوو و هەواڵی بەڕێوەچوونی ئەو سمپۆزیۆمەیان بۆ ڕۆژانی 25 و 26ی حوزەیران لە شاری مەنامە ڕاگەیاندبوو و وتبوویان ئامانجی سمپۆزیۆمەکەش هاندانی سەرمایەدانەران بۆ سەرمایەدانان لە خاکی فەڵەستین دەبێت بەڵام چاودێرانی سیاسی بڕوایان وایە ئەوە هەنگاوی یەکەمە بۆ جێبەجێ کردنی پڕۆژەکەی ئەمریکا کە بە مامەڵەی سەدە ناسراوە.

News Code 54289

Your Comment

You are replying to: .
captcha