جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان: نەبوونی یەکڕیزی لەنێو ماڵی کورد، لە هێرشی مووشەکی مەترسی زیاتر دروست دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ به‌س درۆن ‌و مووشه‌ک بێت ئه‌وا هه‌ڕه‌شه‌کان ئاسایین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر کورد پێکه‌وه‌ یه‌کڕیزنه‌بن مه‌ترسى زۆر له‌درۆن ‌و مووشه‌ک گه‌وره‌تر له‌پێشمانه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێم ڕایگه‌یاند: "هه‌ر فشارێک که‌ ده‌کرێته‌سه‌ر هه‌رێم بۆ جێبه‌جێکردنى داواکاریه‌که ‌و هه‌رێم له‌به‌رده‌م مه‌ترسى هێزى ئاسمانى ‌و هێزى زه‌مینى‌ و کرده‌وه‌ى تیرۆیستیدایه ‌‌و ئه‌مه‌ش به‌هۆى په‌رته‌وازه‌یی کورده‌وه‌یه‌ که‌ مه‌ترسیه‌کان گه‌وره‌تر ده‌بن".

جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێم له‌باره‌ى ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ ده‌ڵێت: "به‌وردبونه‌وه‌ له‌ده‌رئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌که‌ ده‌بینیت نیگه‌رانى زۆر له‌حزبه‌کان هه‌یه ‌و ئه‌وه‌ش که‌ ده‌نگنادات ئه‌وانه‌ن که‌ خوێن‌ و قوربانیانداوه‌، پێوه‌ر کورسى زۆر نییه‌، به‌ڵکوو ڕێژه‌ى ده‌نگه‌کانه‌".

شێخ جه‌عفه‌ر هۆکارى خراپىی دۆخى هه‌رێم ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ که‌سانى خاوه‌ن بڕیارى ناو حزبه‌کان ‌و ده‌ڵێت: "حکوومه‌ت ده‌توانێت ئه‌م باره‌ لاره‌ى ئێستا ڕاستبکاته‌وه‌ به ‌به‌رنامه‌یه‌کى باش ‌و شه‌فاف ‌و ئه‌وه‌ش که‌ ئێستا هه‌یه‌ ئه‌م یه‌کتر تۆمه‌تبارکردنه‌ ڕۆژ به‌ڕۆژ دۆخه‌که‌ خراپتر ده‌کات".

جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێم ده‌شڵێت: "حه‌زده‌که‌م ئێستا حزبه‌که‌م بڕیاربدات بکشێینه‌وه ‌و من دواى بریارێکى له‌وشێوه‌یه‌ به‌هۆى خراپى دۆخى خه‌ڵکه‌وه‌ یه‌که‌م که‌س ده‌کشێمه‌وه‌".

له‌باره‌ى دۆسیه‌ى نه‌وت‌ و داهاته‌وه‌ جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێم ده‌ڵێت: "ئاگامان له‌ نه‌وت ‌و داهاته‌کانى هه‌رێم نییه ‌و هه‌رلایه‌نه ‌و بۆخۆى حکوومه‌تێکه‌ له‌سنووره‌که‌ى خۆیدا و حزب کاره‌کانى حکوومه‌ت ده‌کات".

News Code 5428

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha