بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ چوارشەممە، خولوسی ئاكار، کە له حهوتهمین لووتكه‌ی سێقۆڵیی وه‌زیرانی به‌رگریی ئازه‌ربایجان له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامەنووساندا رایگەیاند: ئەو پەیامەى کە لەلایەن پاتریک شاناهان وه‌زیری به‌رگریی ئهمەریكاوە بۆى رەوانەکراوە و "ئه‌و شێوازه‌ی پێی نووسراوه له‌گه‌ڵ رۆحیه‌تی هاوپه‌یمانییدا ناگونجێت و هه‌مان هه‌ستیاریی و هەڵوێستمان دەبێت بۆى و له ئاماده‌كاریداین بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی".
وەزیرى بەرگریی تورکیا وتیشى:"له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مەریكا په‌یوه‌ندییێكی ته‌له‌فۆنی ئه‌نجام ده‌ده‌م و له رۆژانی داهاتوودا ئه‌م وه‌ڵامه ده‌ده‌ینه‌وه، هاوکات داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌رده‌وامن له هه‌ماهه‌نگی و كۆتایی ئه‌م مانگه‌ش كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی به‌رگریی ناتۆ له بڕۆكسل ده‌به‌سترێت و له‌وێ له‌گه‌ڵ شاناهان كۆ ده‌بمه‌وه".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment