ڕووسیا پاڵپشتی له‌ سه‌قامگیریی سیاسی و ئه‌منیی ناوچه‌که‌ ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی پاڵپشتی له‌ سه‌قامگیریی سیاسی و ئه‌منیی ناوچه‌که‌ و چاره‌کردنی کێشه‌کانی هه‌رێم له‌ ڕێگای دایالۆگه‌وه‌ ده‌کات.

کوردپرێس:

سێرگه‌ی ڕیابکۆڤ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کوردستان 24 له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌ په‌رله‌مانی كوردستان بۆ کوردستان 24 گوتی: مۆسكۆ پاڵپشتی له‌ سه‌قامگیریی سیاسی و ئه‌منیی ناوچه‌كه‌ ده‌كات له‌م ڕووه‌وه‌ هه‌ماهه‌نگ ده‌بێت.

جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ڕاشی‌گه‌یاند: هیوادارین سه‌ركردایه‌تیی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بتوانێت به‌ گفتوگۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ناوچه‌كه‌ بكات.

سێرگه‌ی ڕیابکۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد: "ئێمه‌ هیوادارین كه‌ سه‌ركردایه‌تیی نوێ بتوانێت له‌ ڕێگه‌ی گفتوگۆوه‌ چاره‌سه‌ری گرفته‌كان بكات و‌ ئێمه‌ پێمانوایه‌ كه‌ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ پێویستی زۆریان به‌ ڕێزگرتنی خود و به‌رامبه‌ر هه‌یه‌، پێویستیان به‌ له‌به‌رچاوگرتن و به‌رز ڕاگرتنی سه‌روه‌ریی وڵات هه‌یه‌ و ده‌بێت ناوچه‌كه‌ له‌سه‌ر ئاستی سیاسی بكه‌وێته‌وه‌ سه‌ر ڕه‌وتی خۆی و سه‌قامگیری بگه‌ڕێته‌وه‌ ناوچه‌كه و ڕووسیاش هه‌ماهه‌نگ و پاڵپشت ده‌بێت."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 54274

Your Comment

You are replying to: .
captcha