کوردپرێس:
عه‌بدولستار به‌یره‌قدار وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق له به‌یاننامه‌یێکدا ڕایگه‌یاند: ڕاپۆرته‌کان له‌سه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ی سزای له‌سێداره‌دانی ژماره‌یێک له چه‌کدارانی فه‌ڕه‌نسیی داعش به‌بۆنه‌ی ڕێککه‌وتنی نێوان به‌غدا- پاریس دووره له ڕاستییه‌وه.
ناوبراو زیادی کرد: "ئه‌و سزایانه‌ی که دادگاکانی عێراق سه‌پاندوویانه ڕه‌وانه‌ی دادگای پێداچوونه‌وه ده‌کرێت و هه‌ر ئه‌وه‌ش خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌زامه‌ندییه له‌سه‌ر ئه‌و سزایانه‌ی که له دادگای تاوانه‌کانه‌وه ده‌رچووه به په‌سه‌ندکردن یان ڕه‌تکردنه‌وه که بارودۆخی تاوانه‌که له‌به‌رچاو ده‌گیرێت نه‌ک ڕێککه‌وتنی نێوان حکوومه‌ته‌کان."
ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق وه‌ک وهڵامدانهوهیێکی ئه‌و ڕاپۆرته ڕۆژنامهوانییانهیه که باس له ڕێککه‌وتنێکی نێوان حکوومه‌ته‌کانی به‌غدا و پاریس ده‌که‌ن سه‌باره‌ت به سووککردنی ئه‌و سزای له‌سێداره‌دانانه‌ی که بۆ چه‌کداره فه‌ڕه‌نسییه‌کانی ناو ڕێکخراوی داعش ده‌رچووه.
له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردووش‌دا دادگای تاوانه‌کانی عێراق سزای له‌سێداره‌دانی سه‌پاند به سه‌ر 11 هاووڵاتیی فه‌ڕه‌نسیدا که چه‌کدار بوون له ڕیزه‌کانی ڕێکخراوی داعش و له سووریاوه هێنرابوونه عێراق بۆ دادگایی کردن و ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه چه‌ند ڕۆژ پێش ئێستا ڕۆژنامه‌ی فه‌ڕه‌نسیی "لۆفیگارۆ" ڕاپۆرتی دا که به‌غدا بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی سزای له‌سێداره‌دانی چه‌کدارانی فه‌ڕه‌نسیی داعش داوای پاره‌ی له پاریس کردووه.
سه‌رچاوه: سۆمه‌ریه نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment