قوباد تاڵه‌بانی‌: تەقەکردن لە مەکۆی سەرەکیی گۆڕان پێوەندیی بە یەکێتییەوە نیە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆكوەزیرانی كاربەڕێكەری هەرێمی كوردستان لەسەر ڕووداوەكەی شەوی رابردووی گردی زەرگەتە، لە پەیامێكدا رایگەیاند،"یەكێتی هێرشی نەكردۆتە سەر گۆڕان".

کوردپرێس:

قوباد تاڵەبانی لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر، وەڵامی نووسەرێك دەداتەوە كە یەكێتیی تۆمەتبار كردووە بە هێرشكردنە سەر گۆڕان و پێی دەڵێت"رێزم لە ئێوە گرتووە تەنانەت ئەگەر هاوڕا و هاوبۆچوونی یەكتریش نەبووبین كە زۆرجاریش وابووە، شەوی رابردوو یەكێتی هێرشی نەكردۆتە سەر گۆڕان، بابەتەكە لەژێر لێكۆڵینەوەی پۆلیسدایە".

قوباد تاڵەبانی نووسیشی: "پێم وابوو كە ئێوە ئەوەندە پرۆفێشناڵ و ئەكادیمیانە كار دەكەن كە بتوانن زانیاریی تەواو لەسەر هەر بابەتێك بەدەست بخەن پێش ئەوەی خەڵكی دیكە تۆمەتبار بكەن."

ئەو کادێرە باڵایەی یەکێتی دەشڵێت،"بەدڵنیایییەوە پۆلیس ڕاگەیەندراوێك لەو بارەیەوە بڵاو دەكەنەوە و حالەتەكە ڕوون دەكەنەوە".

شەوی ڕابردوو لە ڕووداوێكی ئاڵۆز و تەمومژاویدا، پاسەوانێكی بزووتنەوەی گۆڕان كوژرا، لەو بارەیەوە پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، كاتژمێر 1 و 30 خولەكی شەو گرژی و ئاڵۆزی دەكەوێتە نێوان كۆمەڵێك چەكدار و پاسەوان (سكیورتی) نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە ، كە چەكدارەكان ویستوویانە بەزۆر بچنە ناو نەخۆشخانەكەوە و چەكدارەكان هێرشیان كردۆتە سەر سكیورتیەكان و تەقە دروست بووە لە بەردەم نەخۆشخانەكە و دوور لە مەكۆی سەرەكیی بزووتنەوەی گۆڕان، بەهۆیەوە هاوڵاتی (ڕ، ف) بریندار بووە و دواتر لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا، بەڵام بزووتنەوەی گۆڕان یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانی تۆمەتبار كرد بە ڕووداوەكە.

News Code 54257

Your Comment

You are replying to: .
captcha