نێچیرڤان بارزانی و چاوشئۆغڵو كۆ بوونه‌وه‌ 

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- له‌ په‌راوێزی ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا، پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 10/6/2019 ناوبراو له‌گه‌ڵ مه‌ولوود چاوشئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری توركیا كۆ بووه‌وه‌.

کوردپرێس: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چاوشئۆغڵو پیرۆزباییی خۆی و ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان سه‌ركۆماری توركیای به‌ سه‌رۆکی ‌هه‌رێمی کوردستان گه‌یاند و هیوای خواست له‌ ئه‌ركه‌كانیدا سه‌ركه‌وتوو بێت، هه‌روه‌ها ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌ بۆ‌ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی زیاتر له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا نیشان دا و پشتگیریی وڵاته‌که‌ی بۆ هه‌رێم و حكوومه‌ت و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دووپات کرده‌وه‌.

لای خۆیه‌وه‌ نێچیرڤان بارزانی سوپاسی سه‌ردانه‌که‌ و ئه‌ردۆگانی كرد كه‌ له‌ په‌یوه‌ندییێ‌كی ته‌له‌فۆنیدا پیرۆزباییی هه‌ڵبژاردنی به‌ سه‌رۆكی هه‌رێم لێکردووه‌، ئاماده‌ییی هه‌رێمیشی بۆ به‌روپێش بردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ل توركیا نیشان دا.

تاوتوێ كردنی چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به‌ ناوچه‌كه‌وه‌ به‌گشتی، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 54244

Your Comment

You are replying to: .
captcha